له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵێك له پزیشكانی ئه‌و وڵاته، جه‌خت له به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه و كه‌رتی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئیکۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا كه ماتیاس نوێنەری حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە و دەستەیەک لە پزیشکانی ئەڵمانی ئامادەبوون، تاوتوێی پەرەپێدانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە کرا، هاوکات باس لە گرینگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و هاوپەیمانان کرا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەت کەرتی تەندروستی پێشمەرگە.
سەرۆکی ئەرکان سوپاسی حکوومەتی ئەلمانیای کرد لە هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە و ئاماژەی بە پەیوەندیی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان دا بەتایبەت لەبواری سەربازی و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.