گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه ڕاوێژكاری وڵاته‌كه‌ی ئۆلاف شۆڵتس تووشی په‌تای كۆڕۆنا بووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا گه‌شتی چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدابوو.
شتیڤن هیبیستریت گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی پشكنین و ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كانی، ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆك ئۆلاف شۆڵتسی ته‌مه‌ن 64 ساڵ تووشی په‌تای كۆڕۆنا بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دۆخی ته‌ندروستی ڕاوێژكار ئێستا زۆر باشه و ته‌نیا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سووكی په‌تای كۆڕۆنای له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ده‌رچوونی پشكنینه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا، ئۆلاف شۆڵتسی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له شوێنی مانه‌وه‌ی له باره‌گای ڕاوێژكاری خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
جێی باسه ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گه‌شتێكی بۆ وڵاتانی كه‌نداو ئه‌نجامدابوو و سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه و قه‌ته‌ڕ و ئیماڕاتی كردبوو به مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی سووته‌مه‌نی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌رزی سه‌رما و زستانی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.