Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:00

یه‌كه‌م لێدوانی حه‌لبووسی دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك تاوتوێ كردبێت‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كانی ئێستا ببنه‌وه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی عێراق ڕایگه‌یاند: بڕیار بوو دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ دواخرا.

ڕاشیگه‌یاند: بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هیچ سه‌رۆك فڕاكسیۆنێكی‌ سیاسی و هیچ هاوكارێكم تاوتوێ نه‌كردووه‌.

حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پۆست ئه‌ركه‌ و پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك ئاگاداری هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ بن.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی دۆخه‌كه‌ بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كانی ئێستای عێراق ببنه‌وه‌.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ فه‌رمی داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كرد، بڕیاریشه‌ دووسبه‌ی چوارشه‌م په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌ و یه‌كه‌م بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ی حه‌لبووسی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.