Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:03

شاخه‌وان عه‌بدوڵا هه‌واڵێكی خۆش بۆ كه‌ركووكییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ داواكاری مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ شاری كه‌ركووك پێشكه‌ش كردبوو.

د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانه‌ دەکەم کە بۆ وەجبەی دووەم و سێ یەم و چوارەم لە نووسینگەی ئیمە ناویان تۆمار کرابوو بۆ ئەوەی موچەی چاودێری کۆمەلایەتی وەرگرن، رەزامەندی هەموو ئەو خیزانانە گەڕاوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م خێزانه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان دەتوانن سەردانی نووسینگەی ئیمە بکەن لە شاری کەرکووک بۆ زانینی ناوەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرجەم فەرمانبەرانی نوسینگەم راسپاردووە لە خزمەتتان بن بۆ تەواوکردنی مامەلەکانتان. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خزمەتکردنتان ئەرکی سەرشانمانە .

به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی 558 كه‌سی په‌سند كردووه‌ بۆ پێدانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری كه‌ركووك‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.