چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایانگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا باسمان له دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی عێراق كرد، هه‌روه‌ها شایسته‌كانی قۆناغی داهاتووشمان خسته‌ڕوو.
ڕاشیگه‌یاند: جه‌ختكرایه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بێت دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بێت له‌گه‌ڵ په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نه كوردییه‌كان كرد پاڵێوراویان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
جه‌ختیش له به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تیش ره‌وتی سه‌در له دیالۆگی نیشتمانی و پێكهێنانی حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كراوه‌ته‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپاتی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت به ئیراده‌یه‌كی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ كردۆته‌وه دوور له هه‌وڵ و فشار و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه و له‌و ڕۆژه‌ش تاوتوێی و ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو بابه‌ت بكات یه‌كه‌میان بڕیاری داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووه‌میشیان ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.