وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ورده‌كاری سێ مانگی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وت بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بە شێوەیەکی شەفاف داتا و زانیارییەکان بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه: دوای وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، تێکڕای نەوتی فڕۆشراو بە بۆڕی زیاتر لە 37 ملیۆن و 618 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 100 دۆلار و 38 سەنت بۆ یەک بەرمیل بە شێوەی مامناوەندی و تیکڕای داهاتەکەشی سێ ملیار و 776 ملیۆن دۆلاربووە.
ڕاشیگه‌یاند: سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە نرخی 54 دۆلار و 8 سەنت بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان فرۆشراوە بە مەبەستی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کە تیکڕای داهاتەکەی 12.8 ملیۆن دۆلار بووە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کۆی بەهای نەوت فرۆشراو لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار بووە کە زیاتر لە دوو ملیار و 217 ملیۆن دۆلار بۆ دانەوەی قەرز و خەرجییەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت خەرجکراوە.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تیکڕای پوختەی داهاتی سافیش کە گەڕابێتەوە خەزێنەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیار و 571 ملیۆن دۆلار بووە کە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجیکردنی پڕۆژەکان تەرخان دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.