پێشمەرگەکانی ف3ل4ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی کانی ماسی، بنکەی پۆلیسی دارستان، ژینگەی کانی ماسی و هۆبەی دارستان هەستان بە پاکردنەوەی دارستانی تەنیشت شەقامی سەرەکی نێوان بارۆخ و کانی ماسی، ئامانج لەم ئەرکە هاوبەشە جوان راگرتنی دار و سەوزایی دەوروبەری شەقامەکە سەرەکیەکە بووە،
شایانی باسە پێشمەرگە جگە لە ئەرکە سەربازییەکەی پاراستنی خاک و خەڵکە بەردەوام بەشدار دەبێت لە هاوکاری کردنی خەڵکی سڤیل، لە پاراستنی ژینگە، لە زستانان لە کاتی لافاو هەروەها لە ئەرکی مرۆیی.
پێشمەرگە بە هاوبەشی کارێکی مرۆیی ئەنجام دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.