بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان، سنووری گوندی مێرگە لە دەڤەری باڵەكایەتی بۆردوومان كرا و هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە.
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە وەكالەت، بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: كاتژمێر نزیكی 9 دەنگێك لە سنووری گوندی مێرگە هاتووە، تیمەكانی پۆلیس و ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوتووە كە لەلایەن درۆنەوە بۆردوومانی ئەم شوێنە كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گوندەكە چۆڵە، هیچ زیانێكی بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی نەبووە، تەنها زیانی بە ڕووبەرێكی كەمی ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە.
ڕاشیگەیاند: پێدەچێت بۆردوومانەكە لەلایەن درۆنی وڵاتی ئێرانەوە كرابێت، چونكە دوو ڕۆژە سنوورەكان لەلایەن ئێرانەوە بە بیانوی هەبوونی بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران بۆردوومان دەكرێن.
گووتیشی: بۆردوومانەكە یەك جار كراوە، ئێستا ناوچەكە ئارامە.
هەواڵ/ كەریم سمكۆ
ئێران بە درۆن بۆردومانی شوێنێكی باڵەكایەتی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.