Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:28

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ كرد و بڕیارە لە دانیشتنەكەدا، پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركاریی لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ بكرێت.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، تەوەری دانیشتنەكە بریتییە لە بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاریی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89، 67) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
لە دانیشتنەكەدا شاندێكی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆكایەتی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەیوان عەلی بەشدارە و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بكرێت.
هاوكات پڕۆژە یاساكە لە 181 ماددە پێكهاتووە و سەرجەم بوارەكانی خوێندنی لەخۆ گرتووە لەوانە، خوێندنی ئەهلی، حكوومیی، قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان، پەیمانگا حكوومیی و ئەهلییەكان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.