Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:08

ئاراوخۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و ناتوانێت له‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر به‌شدار بێت

کوردستان TV
100%

                                           
ڕۆناڵد ئاراوخۆ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پێكانه‌كه‌ی ده‌كرێت و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر به‌شداری له‌ مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر ناكات.
 ئاراوخۆ له‌ یاری دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ینی ڕابردووی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئێران دووچاری پێكان هات و نه‌یتوانی یاریه‌كه‌ ته‌واوبكات، دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ شاری بارسێلۆناو له‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وت ماسولكه‌كانی ڕانی ڕاستی پچڕاوه‌و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ بۆ چاك بوونه‌وه‌ی.
واش بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ فنله‌ندا یاریزانه‌كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پێكانه‌كه‌ی بكرێت و یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ته‌واوی خه‌رجیه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، پێده‌چێت ئاراوخۆ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌ یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه‌، به‌مه‌ش ناتوانێت له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای به‌شداری له‌ یاریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زار و بیست و دووی قه‌ته‌ر بكات كه‌ له‌ بیستی تشرینی دووه‌م تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.