Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:58

ئایفۆن 15 Ultra جێگای ئایفۆن پڕۆ ماكس دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

هێشتا زووە باس لە وەشانی داهاتووی مۆبایلەكانی ئەپڵ وەك ئایفۆن بكەین ، لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی ناوی یەكێك لە مۆبایلەكانی ئەم وەشانە دزەی كردووە.
ئێمە هێشتا لە مانگی ئەیلولداین، كە سەرەتای بڵاوكردنەوەی ئامێرە زەبەلاحە ئەمریكییە نوێیەكانی ئەپڵ-ی بەخۆیەوە بینی، وەك ئایفۆن 14 و ئامێرەكانی تر.
بەڵام پێگەی هەواڵی تەكنیكی "The Verge" ڕایگەیاندووە كە زنجیرەی "ئایفۆن 15" بڵاوبوونەوەی مۆبایلی "ئایفۆن 15 Ultra" بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێتە بەدیلێك بۆ ئەو وەشانەی كە بە "ئایفۆن پرۆ ماكس" ناسراوە.
تا ئێستا ڕوون نییە هۆكاری پشت ئەم گۆڕانكارییە چییە، لە كاتێكدا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەلایەن ئەپڵەوە لەو بارەیەوە نەبووە.
هەروەها ماڵپەڕی تەكنیكی "soyacincau" ڕایگەیاندووە كە ئەو ناوە نوێیەی كە "ئەپڵ" پێشنیاری كردووە، ئیلهامی لە سامسۆنگ-ی ڕكابەرەكەی وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئەم زانیاریانە پشتڕاست بكرێنەوە، "ئەپڵ" بە شێوەیەكی كردەیی ناوەكە لە ڕكابەرەكەی كۆریای باشوورەوە "كۆپی" دەكات.
ڕەنگە ئەم بابەتەش ببێتە هۆی سەرلێشێواوی و ڕەنگە ناكۆكی لەگەڵ كۆمپانیای ڕكابەری "سامسۆنگ" كە ناوی " Ultra " بەكاردەهێنێت، بەو پێیەی مۆبایل هەیە كە لەلایەن ئەوەوە دروستكراوە كە ئەم ناوەیان لەسەرە، وەك "گالاكسی ئێس 22 Ultra.
جێگای ئاماژەیە بە شێوەیەكی كرداریی هیچ جیاوازییەك لە نێوان ئایفۆنی ئاسایی و پرۆماكسدا نییە، تەنها شاشە و قەبارەی پاترییەكەی جیاوازە.
ئەپڵ لەگەڵ بڵاوكردنەوەی باندڵی "ئایفۆن 11" لە ساڵی 2019 دەستی بە بەكارهێنانی ناوی "پرۆ ماكس" كرد، كاتێك كۆمپانیا زەبەلاحەكە فراوانتر بوو و چەندین نوسخەی لە مۆدێلی ساڵانەدا بڵاوكردەوە.
بەپێی مارك گۆرمان ،پسپۆر لە كاروباری تەكنیك،گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوەكان لە “ئایفۆن 15” تەنها لە ناوەكەدا سنووردار نین، چونكە “گۆڕانكاری گەورەتر” ڕوودەدات، 
گۆرمان ئاماژەی بەوەشكردووە، لە مۆبایلە نوێیەكەدا دەرچەی "USB-C" بۆ مۆبایلە نوێیەكە زیاد دەكرێت.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.