Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:38

ئۆپۆزسیۆنی ئێران: لەخۆپیشاندانەكاندا 200 كەس بوونەتە قوربانی و 10هەزار كەسیش دەستگیركراون

خۆپیشاندانەكە تا 154 شاری گرتۆتەوە
کوردستان TV
100%

سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران جەخت لەوە دەكەنەوە كە ڕاپەڕینەكە تا 154 شاری گرتۆتەوە و لە ماوەی دە ڕۆژی یەكەمی ڕاپەڕینەكەدا نزیكەی دوو سەد كوژراو و 10 هەزار كەسیش دەستگیركراون.
بۆ یازدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ئێران ناڕەزایەتی بە هۆی كوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوام بوو، سەرەڕای كۆت و بەندكردنی توندی ئینتەرنێت.
شەوی دووشەممەش لە زۆربەی شارەكانی ئێران ناڕەزایەتییەكان لەدژی ڕژێمی ئێران بەردەوام بوون و هێزە ئەمنییەكانیش لە تەبرێز ناوەندی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باكووری ئێران بە توندی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد.
هەروەها لە شاری یەزد و شاری ئەشنۆیە لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە سەدان كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران ڕێگایەكی خێرایان لە تارانی پایتەخت داخست.
هاوكات سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ڕایانگەیاندووە كە ڕاپەڕینەكە لە 154 شاردا بڵاوبووەتەوە و لە ماوەی دە ڕۆژی یەكەمی ڕاپەڕینەكەدا نزیكەی دوو سەد كوژراو و 10 هەزار كەسیش دەستگیر كراون. بەڵام بەگوێرەی دوایین ژمارەی كوژراوەكان كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە، 412 كەس كوژراون كە لەخۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بوون. لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆنتڕۆڵكردنی فراوانبوونی خۆپیشاندانەكان، دەسەڵاتدارانی ئێران زیاتر لە هەزار و 200 خۆپیشاندەریان دەستبەسەر كردووە.
ژێدەر/ عەرەبی.نێت، ئاژانسەكان
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.