Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:01

به‌شێكى ديكه‌ى پێداويستييه‌ سه‌ربازييه‌كان له‌ لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە دابين دەكرێت

کوردستان TV
100%


بەیانیی ئه‌مرۆ سێشەممە 27/9/2022 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه ‌له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێكى ديكه‌ی‌ پێداويستیيه‌كانی سەنگەری پێشمەرگە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دابینكراوە،‌ ڕاده‌ستى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه ‌كرا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا هه‌ريه‌ك له‌ ليوا ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌جى ساڵح به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى سه‌ربازیی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو ليواى ڕوكن هۆشمه‌ند حه‌يده‌ر و نه‌جمه‌دين عومه‌ر نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تى پيشمه‌رگه‌ به‌شداربوون. هەردوولا دووپاتیان كردەوە كە ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و دابينكردنى پێداويستی و تۆكمه‌كردنى سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە كاريگه‌ريى به‌رچاوی ‌له‌ پاراستنى گيانى پێشمه‌رگه‌ و تواناى به‌رگرييان، هه‌بووه‌.

ئه‌م پرۆسه‌يه‌ كۆتايىی ساڵی 2021‌ به‌ فەرمان و پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌‌ ده‌ستپێكرا،. پێداويستييه‌كان جگه‌ له‌ كه‌رسته‌ى به‌رگرى، پرۆسه‌ى سه‌نگه‌رسازى و بيناكردنى جێى حه‌وانه‌وه‌ و خۆپارێزى ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بێ جياوازى و به‌ پێى پێويست ده‌خرێنه‌ خزمه‌ت سه‌رجه‌م ميحوه‌ر و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.