له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایزو دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ر هه‌یه تووشی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا بێت له‌م بارییه‌وه ( د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك) ده‌ڵێت : كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه هه‌یه كه به‌رده‌وام ده‌كرێنه‌وه‌و پێویسته خۆمان دوور بگرین له دووباره كردنه‌وه‌یان كه بریتین له :
1. خۆ ده‌رخستن به‌وه‌ی كه نه‌خۆش نیت : ئاسانه بڵێی نه‌خۆش نیم به هۆی ده‌وام و ئیش و كاره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توانای له‌ش بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی چاڵاكی ڤایرۆسه‌كان و دره‌نگ چاك بوونه‌وه.
2. بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه : پاش سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی په‌تا و هه‌ڵامه‌ت پێویسته ڕێگری بكه‌یت له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌كه له ڕێگه‌ی داپۆشینی ده‌م و لووت له كاتی پژمین و كۆكه له ناو ماڵ و ده‌ره‌وه و شتنی ده‌ست و ده‌م و چاو به سابوون و ئاو به جوانی.
3. خواردنی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن (ئه‌نتی بایۆتیك) : ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیك ته‌نها به‌كتریا له ناو ده‌بات له كاتێكدا په‌تاو هه‌ڵامه‌ت به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه ڕوو ده‌دات، بۆیه ئه‌نتی بایۆتیك بێ سووده‌و بگره زیانی گه‌لێك زۆره، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جۆرێك به‌كتریای دروست بێت كه به ئه‌نتی بایۆتیك له ناو نه‌چێت، بێجگه له كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی.
4. نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو شله‌مه‌نی : ڕاسته له كاتی هه‌ڵامه‌ت ئیشتهات كه‌م ده‌بێته‌وه‌و به زه‌حمه‌ت پارووت بۆ قووت ده‌چێت، به‌ڵام گرنگه بڕێكی زۆر ئاو‌و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه وه‌ك شه‌ربه‌تی فرێش و شۆربای مریشك.
5. پشت به‌ستن ته‌نها به ده‌رمان : به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت به‌كاردێن به ته‌نها ڕه‌نگه به‌س نه‌بێت بۆ زوو چاك بوونه‌وه به‌ڵكو پێویستی به پشوو و خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو‌و شله‌مه‌نی و خواردنی ئه‌و خۆراكانه هه‌یه كه ده‌بنه هۆی به‌هێز كردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.
6. به‌رده‌وام بوون له جگه‌ره‌كێشان : وازهێنان له جگه‌ره كێشان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه هه‌موو كاتێ، به‌ڵام له كاتی هه‌ڵامه‌تدا زۆر پێویسته یان هیچ نه‌بێت كه‌متر بكێشرێت، چونكه ده‌بێته زیاد بوونی كۆكه به‌هۆی هه‌ستیاری سیكڵدانچكۆكهو بۆریچكه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.