لویس فیگۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی پۆرتوگال، به‌شداری له یاریه‌كی تۆپی پێ كرد كه بۆ یه‌كه‌مجاره له شوێنێكی به‌رزی خاڵی له هێزی كێشكردنی زه‌وی سازده‌كرێت.
كۆمپانیای ماسته‌ر كارد سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی یاریه‌كه‌ی كرد كه له‌سه‌ر یاریگایه‌كی تایبه‌ت به ڕووبه‌ری حه‌فتاوپێنج مه‌تری چوارگۆشه له ناو فڕۆكه‌یه‌ك له به‌رزی بیست هه‌زارو دووسه‌دوسیی پێ له سه‌ر ڕووی زه‌وی سازكرا.
چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیاو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكای باشوور شان به شانی فیگۆ له یاریه‌كه به‌شداربوون كه تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌و به‌رزاییه یاری تۆپی پێی ئه‌نجامنه‌داوه، بۆیه چالاكیه‌كه ناوی چووه ناو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، فیگۆی ته‌مه‌ن چل ونۆ ساڵ یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی جیهان كه خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهانی له ساڵی دووهه‌زار به‌ده‌ستهێناوه‌و له ڕیزی چه‌ندین یانه‌ی به‌ناوبانگی وه‌ك بارسێلۆناو ڕیال مه‌دریدو ئینته‌رمیلان یاری كردووه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالیش له سه‌دوحه‌فتاودوو یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.