Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:24

پارێزگاری هەولێر: هەرێمی کوردستان بەگەشبینیەوە دەڕوانێتە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان

کوردستان TV
100%


لە دیوانی پارێزگا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمرۆ سێشەممە 27-9-2022 پێشوازی لە کارێل کۆرتانیك کونسڵی گشتیی کۆماری چیک و شاندێکی یاوەری (گروپی موزیکی ڕەن ئۆپێرن) کرد، کە تیپی میللیی كۆماری چیكن …
کونسلی گشتی چیك خۆشحاڵی بە دیداری پارێزگار دڕبڕی و بە فەرمی بانگهێشتی مەراسیمی رۆژی نیشتیمانی چیکی کرد، هاوکات سوپاسی پارێزگاری کرد،کە ئامادەیی کۆنسێرتەکەیان بووە لەسەر قەڵای هەولێر، ئەوەشی دووپاتکردەوە؛ ئەوان وەك چیك چاویان لە ئاسۆی فراوانکردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەل هەرێمی کوردستان…
لە لایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێرای بەخێرهێنانی کونسل و شاندی یاوەری، هاوکات سوپاسگوزاری خۆی پێشکەش تیپی میوزیکژەنەکە کرد،کە شەوە ئاهەنگێکی نمونەییان پێشکەش جەماوەری هەولێر کردووە. 
پارێزگاری هەولێر دووپاتی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مەیلی لەگەل فراوان کردنی پەیوەندییەکانە نەك بە تەنها لەسەر ئاستی دبلۆماسی، بەڵکو بەلایەوە مەبەستە کە پەیوەندییەکانی ئابووریش پەرەیان پێ بدرێ، لەو رووەشەوە بەگەشبینیەوە دەڕوانێتە ئاسۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان…
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ هەرچی لە دەسەڵاتی پارێزگا بێت، دریغی ناکات بۆ سەرخستنی کاروباری دبلۆماسی و کەڵچەری کونسلگەری چیک لە هەولێر…
ئامادەباشی ئەوەشی خستە روو کە بۆ هەر چاڵاکییەکی هونەری کلتووری زەمینەسازی و ئاسانکاری دەکەین …
شایەنی باسە لەلایەن كونسوڵخانەی كۆماری چیك لە هەولێر بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەند چاڵاکییەکی هونەری لەسەر قەڵای هەولێر ڕێکخرابوو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.