Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:31

هۆڵه‌ندا پشتیوانی سه‌ربازی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی هۆڵەندا کرد
کوردستان TV
100%


پڕۆسەی چاکسازی و دروست کردنی دوو فیرقە و هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی ئەرکان و شاندی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا بوو.
ئەمڕۆ 27ی ئەیلولی 2022، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێسمەرگە پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ هانس راوێژکاری باڵای سەربازی هۆڵەندا و کۆڵۆنێڵ یان پاشکۆی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لە عێراق.
لەکۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازی و بەرەو پێشچوونی پڕۆسەکە کرا، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر خێراتر کردنی هەنگاوەکانی ئەو پڕۆسەیە، بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی هەنگاوەکانی دروست کردنی دوو فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەمەبەستی باشتر کردنی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ کردن (القيادة والسيطرة)، لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانان کرد، بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، لای خۆیەوە سەرۆکی ئەرکان بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە بە گرنگ و پێویست زانی، شاندی میوان لای خۆیەوە، بەڵێنیان دا، کە بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هەماهەنگییە لۆجستییەکان و راوێژکارییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.