وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی ڕاستەوخۆی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراكی بەسەر خەڵكی گەڕەكی عەسكەری قوتابخانەكانی پارێزگای نەجەف ڕادەگەیەنێت .
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئۆتۆماتیكیكردنی كارتی بەشەخۆراكی و بە هاوكاری لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەستپێكردنی دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكی بەسەر خەڵكی قوتابخانەكانی گەڕەكی ئەلعەسكەری لە پارێزگای نەجەف راگەیاند .
پرۆژەی كارتی ئەلیكترۆنی پرۆسەیەكی كۆنتڕۆڵە لەلایەن بەشی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و دەركەوتنەكانی گەندەڵی لەناودەبات و بە یەكێك لە پرۆژە پێشكەوتوەكان دادەنرێت و دەتوانرێت لەلایەن زۆرێك لە فەرمانگەكانی حكومەتەوە پشتی پێببەسترێت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتی.
هەروەها پڕۆژەیەكە دەرفەتێكی نوێیە بۆ بەرزكردنەوەی سیستەمی كارتی بەشەخۆراك بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشهاتەكانی ئەم دواییەدا بگونجێت و ڕێگری بكات لە حاڵەتەكانی دەستكاریكردن لە ژمارەی ئەو كەسانەی كە دەیانگرێتەوە، هەروەها هەڵبژاردنی باشترین چارەسەرەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كێشەكان.
شایانی باسە بەكارهێنانی سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك كارئاسانی دەكات بۆ پێداچوونەوەی هاووڵاتی لەڕێگەی مۆدێرن بۆ پەیوەندیكردن لەبری پێداچوونەوە بە بەشەكان و بەدەركردنی رۆتین و كەمكردنەوەی كات بۆ هەموو شتێك كە پەیوەندی بەو كارتەوە هەیە لە حاڵەتی لەدایكبوون، مردن یان دابەشبوونی خێزان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراكی راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.