Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:21

قەرزی بانکی بە جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەدرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، قەرزی بانکی و پاڵپشتی پڕۆژەکانی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری دابین دەکرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە گشتاندنێکدا بۆ فەرمانگەکانی وەزارەت چەند ڕێکارێکی بڵاو کردۆتەوە کە دوابەدوای واژۆکردنی یادداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکی (القرطاس ئیسلامی) بەمەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی و پاڵپشتی پڕۆژەکانی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری.

گشتاندنەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمانە لەخۆ دەگرێت کە پێکهاتوون لەمانە:-

1/ وەرگرتنی مامەڵەی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری ئەوانەی کە خوازیارن سوودمەند بن بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند و بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت.

2/ پشتگیری بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانمان لەگەڵ سەرجەم بەراییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە هاوپێچ دەکرێت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پەسندکردن و ئاراستەکردنی بۆ بانکی ناوبراو .

3/ خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل)ێک دەبێت بۆ بانکی ناوبراو کە فەرمانبەری حکوومەت بێت.

4/بڕی قەرزەکە لە 15 ملیۆن دەستپێدەکات تاوەکو 100 ملیۆن دیناری عێراقی، بەگوێرەی ئاستی پڕۆژەکە، لەماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لەدوای شەش مانگی یەکەمی سوومەندبوونی قەرزەکە.

5/ کاری وەزارەتمان تەنها هەڵسەنگاندن و پەسندکردن و پشتگیری و چاودێری پڕۆژەکانە لەڕووی هونەری و پێشخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری.

6/ سەرجەم ڕێکارە کرداریەکان وەکو (یاسایی و دارایی و کارگێری) لە بانک یەکلا دەکرێنەوە لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.