Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 17:10

حكوومه‌تی عێراق دوو ملیار دینار بۆ كوژرا و بریندارانی ناوچه‌ی سه‌وز ته‌رخان ده‌كات

خۆپیشانده‌ر
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیارێكی نوێی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سوكاری كوژرا و بریندارانی خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ركرد.

عه‌لی دلێمی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ فه‌رمی داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ بڕی 2 ملیار دینار دابین بكات بۆ كه‌سوكاری كوژرا و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گه‌شته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا گرینگی ڕۆلی عێراق له‌ ناوچه‌كه و له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی دیاری ده‌كات.

جیی باسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌خت بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ڕۆژ خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در و لایه‌نه‌كانی تر به‌رده‌وامییان هه‌بوو و به‌هۆیه‌وه‌ گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ڕووی دا و چه‌ند كه‌سێك له‌ خۆپیشانده‌ر و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.