Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 17:04

سبه‌ی دانیشتنێكی تری په‌رله‌مانی كورستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م دانیشتنێكی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: بڕیار درا سبه‌ی چوارشه‌م دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ بچێت.

ڕاشیگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ له‌ كاتژمێر (10)ی به‌یانیی ده‌ست پێ ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ به‌ردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌میش دانیشتنێكی تری په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆژه‌یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌ ئاماده‌بوونی ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و د. سه‌یوان عه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و چه‌ند به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندار به‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.