وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشبینی كرد له چه‌ند مانگی داهاتوودا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بگاته 150 دۆلار.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیۆیۆڕكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاژانسی (سپۆتنیك) ڕایگه‌یاند: جیهان له‌به‌رده‌م وه‌رزێكی زستانی سه‌ختدایه و به‌هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرێ نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێ.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان تا 150 دۆلار به‌رز ببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئابلووقه‌كانی سه‌ر ڕووسیا به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكڕانیا، یه‌كێك ده‌بێت له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌هۆی ڕێگریكردن له گواستنه‌وه و فرۆشتنی گاز و سووته‌مه‌نی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وروپا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت كه خاوه‌ن به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نین و ناچارن نه‌وت له وڵاتانی به‌رهه‌مهێن بكڕن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاست له ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردوودا دابه‌زیوه و له‌نێوان 85 بۆ 90 دۆلاردایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.