Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:23

لایەنگرانی ڕەوتی سەدر وادەی ئەنجامدانی خۆپێشاندان دیاری دەکەن

کوردستان TV
100%

لایەنەگرانی ڕەوتی سەدر بانگەشەی خۆپێشاندان لەدژی نادادپەروەری و ستەمکاری لە عێراق دەکەن و دەڵێن، سبەی چوارشەممە لەدژی گەندەڵی دەوەستینەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک لایەنگرانی ڕەوتی سەدر ڕایانگەیاند: لە کاتێکدا دایکانی شەهید خەمبارن بۆ ڕۆڵەکانیان، دەبینین چوارچێوەی کوشتن و گەندەڵی دەیەوێت دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدات و لە ڕێگەیەوە عێراق بەرەو تاریکی ببات.

ڕاشیگەیاند:هەموومان بەرپرسیارییەتی مێژوویی لەبەردەم خۆمان و نەوەکانمان هەیە بۆ ڕزگارکردنی ئەم نیشتمانە لە هەژموونی ئەم باندە ناڕەوایە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە بڕیارمان داوە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی، سبەی چوارشەممە 28ـی 09ـی 2022 لە گۆڕەپانی تەحریر لەدژی گەندەڵی بوەستین، پاشان هەنگاوی دواتر ڕادەگەیەنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.