Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:25

زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو درێژكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشكرای كرد كه‌ ماوەى 48 كاتژمێر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانکۆلاین درێژ كرایه‌وه‌.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى پۆلی 12ی ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیار درا ماوەى زانکۆلاین (48) كاتژمێر دیکە واتە تا كاتژمێر (12)ی شەوى رۆژى پێنجشەم رێکەوتى (2022/9/29) بۆ دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیی درێژ بکرێتەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندیى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووان کە بە هەر هۆکارێك بێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە، ئێستا دەتوانن سوودمەند بن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن.

عەباس ئەکرەم جه‌ختیشی كرده‌وه‌: ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە، بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى 12ى ئامادەیی دەکەین کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕ نەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 كاتژمێردا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆڕمى زانکۆلاین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.