Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:27

ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان خانه‌نشین کران

کوردستان TV
100%


 لە پێناو ھێنانەدی دادپەروەری لە رێکخستنی ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان, پەیوەست بە بابەتی بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشین کردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار درا بە خانەنشین کردنی 2 ھەزار و61 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فەرماندەیی ھێزەکانی 80ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌.
‎حکومەتی ھەرێمی کوردستان ستایشی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و خەبات و ماندوو بوونیان بەرز دەنرخێنێت، ھەروەھا کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکان لە چوارچێوەی ھێزێکی تۆکمە و رێکخراو لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەرگری کردن لەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی ھەزاران شەھید بە دەستھاتوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.