سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە لە چەند ناوچەیەكی بەغدا رێوشوێنی توندی ئەمنی هەیە، لەوانەش داخستنی دەروازەكانی چوونە ژوورەوەی پایتەخت.
ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێكەوتنێكیدا بەمیدیای عێراقی ڕایگەیاندووە، ڕێوشوێنی ئەمنی توند و سنوورداركردن بۆ دەرچوون و چوونە ناو شاری سەدر هەیە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوچەی سەوز بە تەواوی داخراوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، دەروازە سەرەكییەكانی چوونە ژوورەوەی پایتەخت بە تەواوی داخراون.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنێكی نوێ ئەنجام بدات، ئەوەش دوای پچڕانی چەند مانگێك.
ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە بەغدا دەگیرێتەبەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.