ئاژانسی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە هەواڵی دەستبەسەركردنی فائیزە هاشمی كچی عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی سەرۆك كۆماری پێشووی وڵاتەكەی لە لایەن ئاژانسێكی ئەمنییەوە بە تۆمەتی "هاندانی ئاژاوەگێڕی" بڵاوكردەوە.
ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو "فائیزە هاشمی بە هۆی ئامادەبوون و بەشداریكردنی لە هەندێك گردبوونەوەی ناڕەزایەتیدا فەرمانی دەستگیركردنی هەیە.
جێگای ئاماژەیە دوێنێ سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران جەختیان لەوە كردەوە كە ڕاپەڕینەكە تا 154 شاری گرتۆتەوە و لە ماوەی دە ڕۆژی یەكەمی ڕاپەڕینەكەشدا نزیكەی دوو سەد كوژراو و 10 هەزار كەسیش دەستگیركراون.
شەوی رابردوو-ش خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەدژی كوشتنی ژینا ئەمینی و نەبوونی ئازادی لەشارەكانی ئێران بەردەوامی هەبوو.
پێشهاتێكی نوێ لە ناڕەزایەتییەكانی ئێران.. كچی ڕەفسەنجانی دەستبەسەر دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.