Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:18

ئێران ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌تۆپبارانكردنی کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان

کوردستان TV
100%


تۆپباران کردنی گوند و کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێی نایە ڕۆژی پێنجەم. 
 کات ژمێر 7:30خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28 ى 9 ى 2022، بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران  ھەریەک لە کوێستانەکانی بەر بزین و سەقەر و گوندەکانی بن پەرێزەو دەرھۆل و کەتینەی تۆپباران کرد.
زیانەکانی ئەو تۆپبارانە ھێشتا نەزاندراون،  بەڵام ترس و دڵە ڕاوکێ زۆری بۆ دانیشتوانی گوندوئاوایەکانی ئەوسنورە دروست کردووە.

مه‌هدی داود 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.