Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:12

ئه‌مڕۆ 59 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان تێپه‌ڕده‌بێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆچوراشه‌ممه‌ 28-9-2022،  په‌نجاو نۆ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان تێپه‌ڕده‌بێت رادیۆ ده‌نگی كوردستان، یه‌كه‌مین ئه‌زموون و یه‌كه‌مین ڕاگه‌یاندنی ده‌نگی بوو كه‌ به‌رگری له‌ مافی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستان كردبێت، ڕادیۆی ده‌نگی بوێریی شۆڕشی ئه‌یلوول بووه‌ و هاوكات دڕه‌نده‌یی رژێمی ئه‌وكاتی عێراقی به‌ جیهان ڕاگه‌یاند.
ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان دوو ساڵ دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول له‌ 28\9\1963 دامه‌زرا، ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان سه‌ره‌تای كاركردنی به‌ چه‌ند ئامێر و كه‌ره‌سه‌یه‌كی ساده‌ و ساكار به‌ڵام به‌ ئیراده‌ و رۆحی شۆڕشگێرانه‌ و به‌ فیكر و قه‌ناعه‌تی پێشمه‌رگانه‌ ده‌ستی پێكرد.
دامه‌زراندنه‌كه‌یشی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و كات بوو، كه‌ بیرۆكه‌ و فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لێزانی و پێشبینیی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمای وه‌كوو بارزانیی نه‌مر،كه‌ له‌و كات و قۆناغه‌ مێژووییه‌دا پێشبینی و رۆڵی میدیای له‌ هۆشیاری و فراوانكردنی ئاستی رۆشنبیری و گه‌یاندنی زانیاری تایبه‌تیش له‌ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌ گرنگ لێكدایه‌وه‌ و دواتریش له‌ قۆناغ و رۆژگاری پاش ئه‌و سه‌رده‌م راستی و دروستیی ئه‌و پێشبینییه‌ی سه‌لماند.
 ده‌نگی كوردستان په‌یامی شۆڕشی ئه‌یلوولی بڵاو كرده‌وه‌، ئه‌و شۆرشه‌ی كه‌ له‌ پێناو ئازادی و سه‌رفرازی و رزگاركردنی گه‌لی كوردستاندا به‌رپا بوو.
رژێمه‌كانی ناوه‌ند به‌ پشتیوانیی زلهێزه‌كانی جیهان له‌ هه‌وڵی وێرانكردنی گوند و ئاواییه‌كانی كوردستاندا بوون، رژێم هه‌موو شێوازێكی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ و نامرۆڤانه‌ی دژی رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول به‌كار ده‌هێنا و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌شدا بوو كه‌ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌ نهێنی جێبه‌جێ بكات و عێراق و جیهان لێی بێ ئاگا بكات، كه‌ هیچ جۆره‌ هه‌واڵ و زانیارییه‌ك له‌باره‌ی شاڵاوه‌ سه‌ربازی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئاشكرا نه‌بن و په‌رده‌پۆشیان بكات.
لێره‌دا گرنگیی بڕیاری بارزانیی نه‌مر له‌ دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان و ئامانجه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆییه‌كه‌ی به‌دیار ده‌كه‌وێت، ده‌نگی كوردستان ده‌نگی هه‌موو ئه‌و ئابڵوقه‌ و گه‌مارۆیانه‌ی تێكشكاندبوو و، بووه‌ ده‌نگی ره‌سه‌نی گه‌لی كوردستان و وه‌ك كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن، ئه‌ركی مێژوویی له‌ ناساندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و داخوازییه‌ شه‌رعییه‌كانی له‌ ئه‌ستۆ گرت.
رادیۆی ده‌نگی كوردستان هه‌رزو بوو به‌ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌كه‌ی شۆڕش، كوردستانیان له‌سه‌رتاسه‌ری نیشتیمان چاوه‌ڕێی مژده‌ی سه‌ركه‌وتن و هه‌واڵی شۆڕشبوون كه‌له‌ڕادیۆوه‌ ده‌یانبیست.
له‌پاڵ ئه‌ركه‌ شۆڕشگێڕیه‌كه‌ی،رادیۆ بووه‌ناوه‌ندی ده‌یان ئه‌دیب و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی به‌توانا كه‌هاوشان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌، بوه‌ پارێزه‌ری كلتورو زمان و ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئه‌ركی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیشی گرته‌ ئه‌ستۆ ،هیچ قۆناغێكی شۆڕشی گه‌له‌مان نیه‌ كه‌ رادیۆی ده‌نگی كوردستان ڕۆڵی به‌رچاوی.
له‌و كاته‌وه‌ رادیۆی ده‌نگی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ری خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا بووه‌ و هاوكات ئه‌ركی قورس و چاره‌نووسسازی نیشاندانی ئه‌و زوڵمانه‌ی له‌ كورد كراوه‌، به‌ جیهان و هه‌ستی به‌رگریی بڵاو ده‌كرده‌وه‌. به‌ گوته‌ی ئه‌و تاكوو ئێستایش به‌رده‌وامه‌ و پێشیوایه‌ كه‌ رادیۆ ده‌نگی كوردستان هه‌ر له‌ ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تیی كاریزمایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كوو بارزانیی نه‌مر بۆ ئازادیی تاكی كورد خه‌باتی كردووه‌.
ئه‌مڕۆش ده‌نگی كوردستان به‌و كولتوورو ئه‌زموونه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و پاشخانه‌ مێژووییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر رێبازی بارزانیی نه‌مر گۆش كراوه‌، له‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیدایه‌،ئێستایش ده‌نگی كوردستان به‌ ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزییه‌وه‌ پابه‌ندی پره‌نسیبه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانییه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌تر به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاست په‌نجاونۆ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ خه‌باتی بێوچانیدا بێت.
ئا- كامران

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.