له یادی دامه‌زراندنی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان، چاپی دووه‌می كتێبی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان مێژوو و به‌رده‌وامی) له ئاماده‌كردن و نووسینی (سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری) و بیرۆكه‌ی (د.حمید ئاكره‌یی) بڵاوكرایه‌وه .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) نووسه‌ر سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری ڕایگه‌یاند: كتێبی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان مێژوو و به‌رده‌وامی) چاپی دووه‌م ، له ئاماده‌كردن و نووسینی خۆمه كه بیرۆكه‌ی خودا لێیخۆشبێت "دكتۆر حه‌مید ئاكره‌یی" بووكه پێكه‌وه كتێبێك له‌سه‌ر مێژووی ڕادیۆی ده‌نگی كورستان بنوسین".
هه‌روه‌ها سه‌فه‌ری ووتی"له28ی9ساڵی2017ئه‌م پڕۆژه‌یه لامان گه‌ڵاڵه بوو، له‌كاتی ئاماده‌كردنی فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تی ڤی،پاش په‌خشكردنی فیلمه‌كه،ئه‌ندازیار حه‌مید ئاكره‌یی داوای كرد پێكه‌وه كتێبێكی هاوبه‌ش بنووسین له‌سه‌ر مێژووی ئه‌م ڕادێۆیه، بۆیه به‌نده راسته‌وخۆ ده‌ست به‌كاربووم سه‌ره‌تا نزیكه‌ی 50لاپه‌ڕیه‌كم ئاماده‌كرد،و ناردم بۆ دكتۆر حه‌مید،به‌داخه‌وه دكتۆر نه‌خۆش كه‌وت و بۆ چاره‌سه‌ر چووه نه‌مسا،ته‌نها به‌ته‌لفۆن ئاگامان له‌یه‌ك بوو،مخابن له21ی شوباتی2020كۆچی دوایی كرد".
له كۆتاییدا سه‌فه‌ر هاواری ووتی" وه‌ك وه‌فاداریه‌ك به‌رامبه‌ر به ڕوحی د.حه‌مید ئاكره‌یی و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه دابوومان بۆ نووسینی كتێبێك له‌سه‌ر مێژووی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان، به هاواكاری ئه‌ندازیار ماجید ئاكره‌یی كه ده‌كاته خوشكه‌زای دكتۆر حه‌مید ئاكره‌یی،،كتێبه‌كه‌مان له‌چاپدا چاپێكی ساڵی پاره بڵاوكرایه‌وه،چاپی دووهه‌میش ئه‌مساڵ له یادی رادیۆ بڵاوكرایه‌وه".
شایانی باسه كتێبه‌كه، پێك دێت له211()لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ،ناوه‌رۆكی باسی مێژوی ڕادیۆ ده‌كات هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ،به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌م ڕادیۆییه، تایپ و هه‌ڵه‌چنی له‌لایه‌ن لاڤین سه‌فه‌ر هاواری كراوه،دیزاینی ناوه‌وه‌ی كتێب له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دۆستانی ئاگرین بۆ پێشمه‌رگه‌ناسی- ئارمان هاواری كراوه ،دیزاینی به‌رگ له‌لایه‌ن خه‌لیل هیدایه‌ت مام شێخ كراوه وسه‌روه‌ر سامان محه‌مه‌د كراوه له چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر چاپكراوه، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌كان ژماره‌ی سپاردنی (665) پێدراوه.
ئا- كامران
چاپی دووه‌می كتێبی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان مێژوو و به‌رده‌وامی) بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.