Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:09

بڕی 187 ملیۆن دینار بۆ چاكسازیی شەقامە سەرەكییەكانی شارەزوور خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند: دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان لە كارە بەردەوامەكانی دامودەزگەكانی شارەوانییە، هاوكات نۆژەنكردنەوە و چاكسازیی شەقامەكان پێویستییەكی بەردەوامی شار و شارۆچكەكانە، بۆ ئەو مەبەستە تیمەكانی شارەوانی بەردەوام پرۆژەی چاكسازیكردن لە شەقامەكاندا جێبەجێ دەكەن.
بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقامە سەرەكییەكانی شارەزوور، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 200٪ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022، بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (187،002،000) سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن و دوو هەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازیی بەشێك لە شەقامە سەرەكییەكانی ناوشار لە سنووری شارەوانیی شارەزوور.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.