Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:10

ئێران چەندین شوێنی جیاوازی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات

کوردستان TV
100%

تۆپباران كردنی گوند و كوێستانەكانی دەڤەری سیدەكان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێی نایە ڕۆژی پێنجەم و ئەمڕۆش چەندین شوێنی جیاوازی هەرێمی كوردستان بۆردومان كران.
 كات ژمێر 7:30خولەكی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی 9 ی 2022، بۆ جارێكی دیكە تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران  هەریەك لە كوێستانەكانی بەر بزین و سەقەر و گوندەكانی بن پەرێزەو دەرهۆل و كەتینەی تۆپباران كرد.
هەروەها بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی بۆردومانكرا.
لە لایەكی دیكەوە ئێران چەند مووشەكێكی ئاڕاستەی بنكەو بارەگانی حزبی دیموكرات كردو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش قوربانی لێكەوتۆتەوە.
هاوكات ئێران بە دڕۆن هێزەكانی پارتی ئازادی لە پردی بۆردومان كردو بە گوێرەی زانیارییەكان دژەتیرۆری كوردستان-یش ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلوولی 2022، میحوەری پردێ بۆردومان كراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.