ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێران بە موشەك و فڕۆكەی خۆكوژ، هێرشیكردە سەر بارەگانی كۆمەڵە و دیموكرات و پارتی ئازادی كوردستان.
ئەردەلان خوسرەوی، گوتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە تائێستا، بۆردومانی بنكەی سەربازیی هێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ بەردەوامە و چەندان بریندار هەن کە برینی هەندێکیان سەختە، لە ئێستاشدا بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
ئەمە لە كاتێكدایە كە كەمێك لەمەوبەر، دژە تیرۆری كوردستان بە فەرمی رای گەیاند كە میحوەری پردێ بۆردومان كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.