Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:18

هه‌ولێر ئاماده‌باشی بۆ بریندارانی شاری كۆیه‌ و پردێ راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: هه‌ولێر كه‌وته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ بریندارانی شاری كۆیه‌ و پردێ و  به‌هه‌ناوه‌چوونی هاووڵاتییان.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هه‌موو تیمه‌کانی ته‌ندروستی و به‌رگری شارستانی و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کانی پارێزگا و مانگی سوری عێراقی و ده‌زگای بارزانی خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشی بۆ به‌هانه‌وه‌هاتنی به‌رکه‌تووان. 
 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 28 ى 9 ى 2022، ئێران بە موشەك و فڕۆكەی خۆكوژ، هێرشیكردە سەر بارەگانی كۆمەڵە و دیموكرات و پارتی ئازادی كوردستان، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.