بەگوێرەی میديای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 28-9-2022 خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدای پایتەخت، یەكەم بەربەستی پردی جمهورییەیان بەزاندووە كە بەرەو ناوچەی سەوز دەڕوات.
بە گوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە ،خۆپیشاندەران توانیویانە بەربەستی یەكەمی پردی جمهورییە لە ناوەندی بەغدای پایتەخت ببڕن و بگەنە بەرەبەستە كۆنكرێتییەكان.
پێشتریش سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بڵاوەپێكردنی زۆری هێزەكانی جێبەجێكردنی یاسا هەیە، هەروەها بەربەستی كۆنكرێتی لەسەر پردی جومهورییە بە شێوەی سێ هێڵ دروست كراوە.
خۆپیشاندەران لە یەكەم خاڵی پشكنینی پردی جمهورییە لە ناوەڕاستی بەغدا دەپەڕنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.