مستەفا هیجری ، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرشی كۆماری ئیسلامی لە رێگەی فڕۆكەی بێفرۆكەوان بۆ سەربنكە و بارەگاكانی حیزبی دیموكرات و لایەنەكانی دیكەی كوردستان رایگەیاند: لەم رێگەوە دەمهەوێ پێتانی رابگەیەنم كە ئەوان هەرگیز ناتوانن ئیرادەی رزگاری و ئازادییخوازیی ئێمە لە ناو ببەن
دەقی پەیامەكە ....
پەیامی بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموكرات
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
جارێكیتر كۆماری ئیسلامی لە رێگەی فرۆكەی بێفرۆكەوان و موشكەوە هێرشی كردە سەربنكە و بارەگاكانی حیزبی دێموكرات و لایەنەكانی دیكەی كوردستان و چەند كەسێك لە رۆڵە خەباتكارەكانتان شەهید و بریندار بوون. لەم رێگەوە دەمهەوێ پێتانی رابگەیەنم كە ئەوان هەرگیز ناتوانن ئیرادەی رزگاری و ئازادییخوازیی ئێمە لە ناو ببەن. داواتان لێدەكەم توڕەیی خۆتان لە شەقامەكانی كوردستاندا پێشان بدەن و جارێكیتر بیسەلمێنن كە ئەوەی ناتوانێ كوردستان بە چۆكدا بێنێ هێرش و سەركوتی داوا ڕەواكانمانە. ئیرادەی ئێوە چۆك بە هەموو دیكتاتۆرێك دادێنێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەری گشتی
مستەفا هیجری
٦ی رەزبەری ١٤٠١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.