دوای بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی كوردستانی ئێران لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، دەنگۆی سنوور بەزاندن لەلایەن هێزەكانی ئێران بڵاوكراوەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران ئەم هەواڵە ڕەتدەكاتەوە.
عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: سنوورەكەمان ئارامە، ئەو دەنگۆیەی بڵاوكراوەتەوە دوورە لەڕاستی و هیچ هێزێك لە سنووری ئێمە، خاكی هەرێمی كوردستانی نەبەزاندووە.
سەرچاوەیەكیش لە هێزەكانی ئەمنی لەسەر سنوورەكان، ڕەتی كردەوە هیچ جوڵەیەكی وشكانی لەلایەن هێزەكانی وڵاتی ئێران بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درابێت.
حاجی ئۆمەران
پەیامنێر/ كەریم سمكۆ
دەنگۆی بەزاندنی سنووری حاجی ئۆمەران لەلایەن هێزەكانی ئێران ڕەتدەكرێتەوە
ئەو دەنگۆیەی بڵاوكراوەتەوە دوورە لەڕاستی و هیچ هێزێك لە سنووری ئێمە، خاكی هەرێمی كوردستانی نەبەزاندووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.