Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:22

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای وەستاندنی دەستبەجێی بۆردومانەكانی ئێران دەكات

دیپلۆماسی مووشەكی كردەوەیەكی بێباكانەیە و لێكەوتەی جددی هەیە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئەیلوولی 2022)، نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) بەیاننامەیەكی سەبارەت بە بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
نوێنەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دیپلۆماسی مووشەكی كردەوەیەكی بێباكانەیە و لێكەوتەی جددی هەیە.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جەختیش دەكاتەوە كە دەبێت دەستبەجێ ئەم هێرشانە بوەستێن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، ئێران بۆردومانی بەردەوامی بە مووشەك و تۆپ و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، بۆ سەر كەمپەكانی ئاوارەكانی ئێران و بارەگای ئەو حیزبە كوردیانەی دژبەری ئێرانن لە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێكردووە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی گشتی قوربانیانی بۆردۆمانەكەی كۆیەو میحوەری پردێی گەیشتە 32 بریندار و 9 شەهید .
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە پێشبینی هەبوونی شەهیدانی زیاتر دەكرێ و تیمەكانی ئەمبوڵانس ئاستەنگی زۆریان هەیەو ناهێڵن بە تەواوی بچنە شوێنی ڕوداوو و بریندارەكان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.