شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، 3 مووشەک لە کەوتنەخوارەوەی 3 مووشەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەدات و زەرەر و زیانەکانیشی خستووەتەڕوو.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: کاتژمێر 03:30 خوولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی سەوزی بەغدا 3 مووشەک کەوتەخوارەوە.
ڕاشیگەیاند: یەکێکیان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، یەکێکی دیکە لە نزیک هۆڵی پێشوازیکردن و میوانداری و سێیەمیان لە نزیک خاڵی قودس کەوتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ژمارەی برینداران لە ئەنجامی هێرشەکە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 7 بریندار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.