شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پارتی ئازادی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای كرد زۆر بە خێرایی ئەم کارە دزێوانە لەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە رابگیرێن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئەمڕۆ چوارشه‌م 28ی ئەیلولی 2022، لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوردومان کران.
ده‌شڵێت: بۆردوومانەکە بە دوو گەڕ بووە، گەڕی یەکەم کاتژمێر 10:30 بوو، گەڕی دووەم کاتژمێر 13:20 بوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بەداخەوە لە بۆردومانەکاندا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، هەروەها چەند رۆژنامەنووسێک بریندار بوون لەنێویاندا پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی کوردستان 24.
شانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی پێشمەرگە سەنگەریان لە تیرۆریستان گرتووە و رووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بوونەتەوە کە بوونەتە بەشێک لە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێمە لە شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ئیدانەی ئەو بۆردومانانە دەکەین، داواش دەکەین زۆر بە خێرایی ئەم کارە دزێوانە لەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە رابگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.