فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهم له بهیاننامهیهكدا داوای له گشت كهناڵهكانی ڕاگهیاندن كرد له كاتی بۆردومانهكاندا بهشێوهی ڕاستهوخۆ شوێنی ڕووداوهكه نهگوازنهوه.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ڕایگهیاند: ئەمڕۆ چوارشەم 28ی ئەیلوولی 2022، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێگای مووشەک و درۆنی خۆکوژییەوە، بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و تا ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامن.
ڕاشیگهیاند: پێویستە گشت کەناڵەکان هەست بە بەرپرسیارێتی کاری پیشەیی خۆیان بکەن و لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی لەوشێوەیە، شوێنی ڕووداوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەگوازنەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی چاوساغی هێرشبەران و کەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی زیاتر کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەند هاووڵاتییەک بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە ڕووماڵکردنانە.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئاماژهی بهوهش دا كه پێویستە لەسەر میدیا و میدیاکاران بە شارەزاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەن و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لەپێناو پاراستنی گیانی میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان ڕێنوێنی گونجاویان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.