وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ڕایگه‌یاند كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای ئه‌نجامدابێت، مه‌به‌ستی لێی هه‌ڵگیرساندن و دروستكردنی فیتنه له عێراقدا.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی توندوتیژی و چه‌ك ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ڕووی دا كه له‌لایه‌ن لایه‌نی نه‌ناسراوه‌وه مووشه‌كباران كرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یان ئه‌نجامداوه ده‌یانه‌وێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه فیتنه له عێراق دروست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدابێت پێ ده‌چێت داگیركه‌ر و تیرۆریست و پاشماوه‌ی به‌عسی سه‌دامی بێت، یان ده‌یه‌وێ له‌و لایه‌نه‌وه ناوبانگی چاكسازیخوازان تێك بدات یاخود شۆڕشگێڕان به‌م كرده‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: نیشتمان له هه‌موو شتێك به‌نرختره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی كوشتنیشمان بكه‌نه سه‌ر، ئێمه ده‌ستدرێژی بۆ كوشتن‌یان ناكه‌ین، خواداش پاسه‌وانی چاكسازیخوازانه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چواره‌شه‌م سێ مووشه‌ك له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه.
شانه‌ی ڕأگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: مووشه‌كی یه‌كه‌میان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان كه‌وته خواره‌وه، دووه‌میشیان له نزیك هۆڵی مێوانداری و هی سێیه‌میشیان له نزیك خاڵی قودس. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان 7 كه‌س بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.