سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه ناكۆكه‌كان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێک له هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه به ته‌واوى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه.
ڕاشیگەیاند: هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه كه ڕێگه نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له سنوورييه‌كانييه‌وه ڕوو بدات، له هه‌مانكاتدا جه‌ختيش له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه ناكۆكه‌كان.
سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا کە له كاتێكدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه چه‌ک و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه ڕێگه‌چاره‌يه‌ک له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موولايه‌كدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه، داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.