وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهم له ڕوونكردنەوەیەكدا وهڵامی لێدوانێكی وەزیری نەوتی حكوومەتی کاربەرێکەری عێراق دهداتهوه.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان ڕایگهیاند: وەزیری نەوتی حكوومەتی كاربەڕێكەری عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (العراقية)، بۆ جارێكی دیكە لە باسكردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان، ڕای گشتی بەلاڕێدا دەبات و هەوڵی ئەوە دەدات ڕاستییەكان بشێوێنێت، لە کاتێکدا پێشێلکاری و نایاسییەکی زۆر لە دۆسییەی نەوت و گازی عێراقدا ھەیە، هەر لە گۆڕینی گرێبەستەکانی نەوت بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بگرە تا بە هەدەردانی ملیۆنان دۆلار لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ لە فرۆشتنی نەوت و بزربوون و بە هەدەردانی نەوت و چەندین دۆسییەی دیکە.
ئاماژه بهوهش دهكات: هەرێمی کوردستان بە بێ ئەوەی ھیچ بارگرانییەک لە سەر بودجەی گشتیی عێراق دروست بکات و بەھۆی سیاسەتێکی حەکیمانەوە و بە پێی مافە دەستوورییەکانی، توانیویەتی بە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی، پەرەی بە بەرهەمهێنانی نەوتدا داوە کە لە بەرژەوەندی گشتیی خەلکی عیراق بووە، کۆی گشتی پرۆسەی نەوت و گازی کوردستان و داهاتەکەشی لەژێر چاودێری و وردبینی یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیھان لە بواری وردبینییەوەیە کە ئەویش کۆمپانیای دیلۆیتە.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان ههروهها دهڵێت: قسەکانی وەزیری نەوتی فیدڕال، ناتوانێت ئەو ڕاستییە بشارێتەوە کە ساڵانە بە بودجەی زیاتر لە 12 ملیار دۆلار لە سەر حیسابی خەڵکی عیراق و هەرێمی کوردستان کە تەنانەت بە خەرجیش هەژمار ناکرێت و لەو دوازدە ملیار دۆلارەش بەشی هەرێمی کوردستانیش بۆ خۆیان خەرج دەکەن، سەرەرای ئەوەی زۆربەی هەرە زۆری کێلگە زەبەلاحەکانی باشووری عێراق لە سەردەمی حکوومەتەکانی پێشوو دۆزراونەتەوە، کەچی ئاستی بەرهەمهێنانیان تەنیا بە ڕێژەی 1 ملیون بەرمیل زیادی کردووە، لە کاتێکدا بە پێی قسەکانی وەزارەتی نەوتی عیراق خۆی، دەبوایە ئێستا ڕۆژانە 10 ملیۆن بەرمیلیان بەرهەم هێنابووایە. پرسیار ئەوەیە لە کاتێکدا سەدان ملیار دۆلار کە لە سەر حیسابی خەلکی عێراق بەفیرۆدراوە، لە چیدا بە کار هێنراوە؟
جهختیشی كردهوه: ئێمە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمەتەكانی وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە جیاوازیی نێوان گرێبەستەكان و بڕی دەرهێنراوی كێڵگەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكەینەوە، هەروەك چۆن بڕیارە نادەستوورییەكەی دادگای فیدراڵی عێراقیش دژی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێكی سیاسی دەزانین کە مەبەست و مەرامەکەی گوشار خستنەسەر هەرێمی كوردستان و بودجە و بژێوی خەڵكی هەرێمە.
له كۆتاییدا وهزارهتی سامانه سروشتییهكان ڕأیگهیاند: ئێمە بە مافی خۆمان دەزانین کە لێکوڵینەوە لە کۆی گشتی پرۆسەی نەوتی عێراق بکرێت و چیتر پەلاماردانی هەرێمی کوردستان بۆ پەردەپۆشکردنی دۆسییە ناشەفافەکانی نەوتی عێراق بە کار نەهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.