Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:18

‎ڕاگەیەنراوی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بڵاوکردۆتەوە و داوا دەکات کە ڕێز لە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بگیرێت لەژێر هیچ پاساوێک جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە.

‎ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بە نیگەرانییەکی قوڵەوە ئەمڕۆ چوارشەممە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان فڕۆکەی جەنگی ئێرانی بۆردوومانی هاونیشتیمانیانی سڤیلی کرد و لە ئەنجامدا چەند کەسێک شەهید و برینداربوون.

‎ڕاشیگەیاند: ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خەڵکی سڤیل و قوتابخانە دەکەنە ئامانج و ئەمەش دژی هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤە و پەلاماردانی خەڵکی سڤیل تاوانێکی گەورەیە، جگە لەوەش پێشێلکاری سەروەرییە و لەگەڵ بنەماکانی دۆستایەتی یەکناگرێتەوە.

‎‎ فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم جۆرە لە پەلاماردان چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و سەقامگیری لەم ڕێگەیەوە نایەتە کایەوە، داوا دەکەین ڕێز لە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بگیرێت و لەژێر هیچ پاساوێکدا جارێکی دیکە ئەو دیمەنە تراژیدیانە نەبینینەوە کە ئەمڕۆ بینینمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.