Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:18

لە سلێمانی بڵاوە بە گردبوونەوەی هاووڵاتییان دژی ئێران کرا

کوردستان TV
100%

دوای بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی هاووڵاتییان دژی ئەو بۆردوومانانە هەوڵیان دا گردبوونەوە ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بڵاوەیان پێ کرا.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین کە بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 09ـی 2022 بۆ سەرکۆنەکردنی سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی کوردستانی ئێران لە دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە شەقامی سالم- سەهۆڵەکە گردبوونەوە ئەنجام بدرێت.

ڕاشیگەیاند: لەلایەن هێزەکانی ئەمنی سلێمانی بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاو بە خۆپێشاندەران کرا و ڕێگە لە گردبوونەوەکە گیرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە ئێران بەچڕی بۆردوومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی کورد و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.