Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:30

ئەمریکا پەیامێکی تووندی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 09ـی 2022 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی تووندی لەسەر بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەتووندی پەنابردنی ئێران بۆ بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی و هێرشکردن لەڕێی درۆنەوە کە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامی دان سەرکۆنە دەکەین، چونکە پێشێلکاریەکی بێپاساوی سەروەری و خاکی عێراقە.

ڕاشیگەیاند: ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە باس لە زیانی گیانیی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن و بەتووندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هەر حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە دەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا..

نێد پرایس ئاماژەی بەوەش دا کە "لەگەڵ ئەوەشدا، ئیدانەی زیاتری گوتەکانی حکوومەتی ئێران دەکەین کە باس لە هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەکات دژی عێراق."

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردۆتەوە کە "شان بە شانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستین دژی ئەم هێرشە بێشەرمانە بۆ سەر سەررەوەریان."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.