Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:30

لەندەن داوای ڕاگرتنی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

لەندەن ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 09ـی 2022 داوای ڕاگرتنی هێرش و بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند: سەرکۆنەی بۆردوومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین.

ڕاشیگەیاند: داوا دەکەین ئێران بۆردوومانەکانی بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم هێرشانە پێشێلکاریین بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە.

شانشینی یەکگرتوو جەختیشی کردۆتەوە کە ئەم هێرشانە بەتەواوی قەبووڵنەکراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.