شانه‌ی ڕأگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، زیاتر له 100 كه‌س بریندار بوون.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می شاری به‌غدا له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 4 ئه‌فسه‌ر و 118 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان و 11 هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.
شانه‌كه داواشی له هه‌موو لایه‌ك كرد پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بن، چونكه ئه‌م برینانه‌ی ئه‌مڕۆ له جه‌سته‌ی عێراقییه‌كان كه‌وتۆنه‌ته‌وه، هه‌موویان كوڕی یه‌ك وڵات بوون.
جێی باسه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری به‌غدا خۆپیشاندان دژی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام دران و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه ڕه‌تكرده‌وه، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندابوو بچنه ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووبووی هێزه ئه‌منییه‌كان ببوونه‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌ر له ناوچه‌ی سه‌وز سێ مووشه‌ك كه‌وتبووه خواره‌وه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و ئه‌ندامانی هێزی ئه‌منی بریندار ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.