دژهتیرۆری كوردستان ڕاگهیهنراوێك لهسهر بۆردومانهكانی ئهمڕۆ چوارشهمی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سهر خاكی ههرێمی كوردستان بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه دا كه هێرشهكه بە چوار قۆناغ ئهنجامدران و بەهۆیەوە تاکو ئێستا 13 کەس شەهید بوون و 58 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دژهتیرۆری كوردستان له ڕاگهیهنراوهكهدا دهڵێت: ئەمڕۆ چوارشەم 28ی ئەیلوول کاتژمێر 10:15ی پێشنیوەڕۆ، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چوار قۆناغ زنجیرە هێرشێکی لە ڕێگەی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە بۆ سەر هەریەکە لە بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە پردێ، قەڵای دیموکراتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە، بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی ئهنجام دا، ههروهها کەمپەکانی نیشتەجێبوونی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە زڕگوێز، زڕگوێزەڵە و بانەگەورە لە پارێزگای سلێمانی و کەمپەکانی ئازادی و قەڵا و ئەمیرییە لە کۆیەی کردە ئامانج.
ئاماژهی بهوهش دهكات: ئەوەی زانراوە لە هێرشەکاندا زیاتر لە 70 مووشەکی بالیستیکی جۆری فاتح و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ناو خاکی ئێرانەوە بە چوار قۆناغ ئاراستە کراون.
دژهتیرۆری كوردستان باس له قۆناغهكانیش دهكات و دهڵێت: قۆناغی یەکەم تەنها لە رێگەی مووشەکی بالیستیکی، قۆناغی دووەم بە مووشەکیی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، قۆناغی سێیەم مووشەکی بالیستیکی بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و قۆناغی چوارەمیش تەنیا لە ڕێگەی مووشەکی بالیستیکییەوە بووە.
ئاماژهی بهوهش دا: ئەوەی تا ئێستا زانراوە هێرشەکان لە ناوچەی سەلاسی باوەجان لە پارێزگای کرماشانی هاوسنووری پارێزگای هەڵەبجە، ناوچەی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای هاوسنوور لەگەڵ ئیدارەی ڕاپەڕینەوە ئاراستە کراون و تێیدا شوێنە گشتییەکانی وەک باخچەی ساوایان، قوتابخانە، بنکەی تەندروستی، نەخۆشخانە، هۆڵی بۆنە و ئاهەنگ و ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری و ماڵی هاووڵاتییانی سڤیل کراوەتە ئامانج.
دژهتیرۆر ههروهها دهڵێت: بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا 13 کەس شەهید بوون کە لەنێویاندا ئافرەتی دووگیان هەیە و، 58 کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان هاووڵاتیی سڤیلن و لەنێویاندا منداڵی خوار تەمەن 10 ساڵ و قوتابی و مامۆستا و ڕۆژنامەوان هەن.
جهختیشی كردهوه كه فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دیکەی ئێرانی لە سنووری شاری کۆیە پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، کەوتووەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.